Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەشتییەکی جەنگی ئێرانی خۆی بە کۆنکرێتی لێواری بەندەرێکدا کێشا


په‌یام ـ 

کەشتییەکی جەنگی ئێرانی لە دەریای قەزوین خۆی کێشا بە کۆنکرێتێکی شەپۆڵ شکێنی به‌نده‌ره‌كاندا.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی گول نیگاە-ی ئێران، کەشتییەکی جەنگی ئێرانی بە ناوی "دەماوەند" بەھۆی خۆکێشانی بە کۆنکرێتی شەپۆڵ شکێن لە بەندەری ئەنزەلی دەریای قەزوین زیانی بەرکەوتووە.

راشگەیەنرا کە ئەو کەشتییە یەکێکە لە کەشتییە گەورەکانی ئێران و ١٨ کەسی تێدابووە و لەکاتی رووداوەکەش شەش کەسی نێو کەشتییەکە کەوتووەتە نێو دەریاوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، لە کۆی ئەو شەش کەسەی کەتووەتە ناو دەریاوە، چواریان رزگار کراون و ھەوڵەکانی رزگارکردنی دوو کەسکەی دیکەش بەردەوامە.

ئەو کەشتییە درێژییەکەی ١٠٠ مەترە و کێشەکەشی ھەزار و ٣٠٠ تۆنە. 

1087 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2018

بابەتی زیاتر