Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێنه‌.. سەری منداڵێکی تەمەن یەک ساڵە لە نێو ته‌پڵیك گیرده‌خوات


په‌یام ـ 

منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ بە ناوی بونیامین یورتجان لە ناوچەی باغجلار سەر بە شاری ئیستانبوڵ لە کاتی یاریکردن بە ته‌پڵه‌كه‌ی باوکی، سەری لە نێو دەھۆڵەکە گیری خوارد و پاشانیش لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی گەورەی شارەوانی ئیستانبوڵ رزگار کرا.

Image may contain: 2 people


بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، بونیامین یورتجان بۆ ماوەیەک یاری لەگەڵ ته‌پڵه‌كه‌ کردووە و سەری ختسووەتە نێوته‌پڵه‌كه‌وه‌، پاشانیش سەری گیری خواردووە و دەستی بە گریان کردووە. 


لە دوای ئەوەی خانەوادەی ئەو منداڵە نەیانتوانی سەری ئەو منداڵە لە نێو دەھۆڵەکە دەربھێنن، پەیوەندیان بە تیمەکانی بەرگری شارستانی کرد و دواتریش منداڵەکە لەلایەن ئەو تیمانەوە رزگار کرا.

Image may contain: one or more people, drink and indoor

بونیامین یورتجان لە دوای رزگارکردنی دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی باغجلار کرا. 

Image may contain: 1 person, smiling, sitting

لە دوای پشکنینی پێویست راگەیەنرا کە دۆخی تەندروستی منداڵەکە باشە و خانەوادەی یورتجان سوپاسی تیمەکانی تەندروستی و فریاکەوتنیان کرد. 

Image may contain: 2 people, people smiling

1069 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2018

بابەتی زیاتر