Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه‌ بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق

ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه‌ بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردیه‌كان پێكنه‌هێنراوه‌.

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، تائێستا 205 لیست ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق تۆماركردووه‌، به‌ڵام هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌لایه‌ن لیسته‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ پێكنه‌هێنراوه‌.

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوا واده‌یه‌ بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد تائێستا 19 هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان قه‌واره‌كاندا تۆماركراوه‌، به‌ڵام هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌لایه‌ن لیسته‌ كوردیه‌كانه‌وه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

بڕیاربوو حه‌وتی‌ ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌بێت بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی لیست و قه‌واره‌كان، به‌ڵام هه‌مان ڕۆژ كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌كه‌ی بۆ پێنج ڕۆژ درێژكرده‌وه‌.

606 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2018

بابەتی زیاتر