Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی .. هاووڵاتیان لە جۆرێك خواردن ئاگادر دەكرێنەوە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتیان لەبەكارنەهێنانی باسترمە ئاگادار دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت ئەو باسترمەی لەلایەن گۆشتفرۆشەكانەوە دروستدەكرێت رێگەپێدراو نیەو مەرجەكانی تەندروستی تێدا نیە. 

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتیان لەبەكارنەهێنانی باسترمە ئاگادار دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: بەشێك لە گۆشتفرۆشەكانی شاری سلێمانی باسترمە دروستدەكەن لەگەڵ ئەوەی رێگە پێدراو نیە، مەرجە تەندروستیەكانیشی تێدا رەچاوناكرێت و پێویستە لە كارگەی ئامادەكردنی خواردەمەنی بەرهەم بهێنرێت.

راشیانگه‌یاندووه‌ لەدروستكردنی باسترمەدا، زەرفـی تایبەت بەو خواردەمەنیە بەكاردەهێنرێت، بەڵام گۆشتفرۆشەكان ریخۆڵەی ئاژەڵ لەبری زەرفەكە بەكاردەهێنن كە پێچەوانەی مەرجە تەندروستی و ڤێترنەرییەكانەو لیژنەكە سەرجەم گۆشتفرۆشەكانی ئاگاداركردۆتەوە بەدروستنەكردن و بەكارهێنانی ریخۆڵەی ئاژەڵەكان، بۆیە هەركەسێك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت روبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.


631 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2018

بابەتی زیاتر