Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سزای زیندانی ھەشت ساڵ بەسەر پەرلەمانتارێکی ھەدەپەدا سەپێندرا


په‌یام ـ 

دادگای چواری سزای عەنتاب بەھۆی دوو تۆمەتەوە سزای زیندانی ھەشت ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەر پەرلەمانتاری ھەکاری لە لیستی ھەدەپە، عەبدوڵڵا زەیدان به‌ بێ ئاماده‌بمنی خۆی سه‌پاند.

داواکاری گشتی دووبارە سکاڵانامەکەی سەر عەبدوڵڵا زەیندانی خوێندەوە و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" و "بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی" داوای سزای زیندانی لە ھەشت ساڵەوە بۆ ٢٠ ساڵ بۆ ناوبراو کرد.

لە بەرامبەردا پارێزەرانی زەیدان ئاماژەیان بەوە کرد کە عەبدوڵڵا زەیدان تاوانبار نییە و بەھۆیەوە داوای ئازادکردنیان بۆ کرد.

دواتر دادگا بە تۆمەتی "ئەندامبوونی لە رێکخراوی تیرۆریستی" سزای زیندانی پێنج ساڵ و بە تۆمەتی "بانگەشەکردنی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی" سزای زیندانی سێ ساڵ و مانگێک و نیوی بەسەر پەرلەمانتاری ھەدەپە، عەبدوڵڵا زەیدان سەپاند.

470 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2018

بابەتی زیاتر