داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر چوار هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 7 ی‌ تریش بریندار بوون


په‌یام ـ چه‌مچه‌ماڵ

به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ گولله‌ هاوه‌نێكه‌وه‌ له‌ناحیه‌ی‌ شۆڕشی‌ سه‌ربه‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ" سێ‌ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ گولله‌ هاوه‌نێكه‌وه‌ له‌شوێنی‌ فڕێدانی‌ زبڵ و خاشاك له‌گه‌ڕه‌كی‌ پیریادیه‌كانی‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕشی سه‌ر به‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ و نزیك بینای‌ نوێی گرتن و گواستنه‌وه‌ی‌ پۆلیس، سێ‌ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ته‌مه‌نی دووانیان 12 ساڵ و یه‌كێكی‌ دیكه‌شیان 9 ساڵانه‌.

ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند، كاتێك ته‌رمی‌ سێ‌ منداڵه‌كه‌ گه‌یه‌نرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتی‌ شه‌هید پێشڕه‌و، هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستدا بوو، وتیشی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراون.

له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی‌ چه‌ند ڕووداوێكی‌ جیاوازه‌وه‌ له‌سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ چوار هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 7 ی‌ تریش بریندار بوون.

804 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2018

بابەتی زیاتر