Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر نیوه‌ی جه‌سته‌یان به‌خشیوه‌ به‌ حكومه‌ت و حكومه‌تیش نیو موچه‌شیان پێنادات


په‌یام ـ 

نزیكه‌ی سێ مانگه‌ به‌شێكی زۆر له‌ موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی خستوه‌ته‌وه‌ قوتی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ به‌شێكی له‌ جه‌سته‌یان بۆ پاراستنی خاكی و حكومه‌ته‌ ساواكه‌ی كوردستان به‌خشیوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌مئه‌ندامه‌كانی سه‌نگه‌ر رایگه‌یاند: "به‌هۆی خراپی ژیانیانه‌وه‌ به‌ نوسراو سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی درارایی و پێشمه‌رگه‌یان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ست بۆ موچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رنه‌بن."
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ریش ده‌ڵێت: "باردۆخی ژیانی زۆر خراپه‌ و په‌شیمانه‌ له‌و خه‌باته‌ی كه‌ كردویه‌تی"


843 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2018

بابەتی زیاتر