Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاكستان.. خۆپیشاندان دژی كوشتنی زه‌ینه‌بی حه‌وت ساڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت


په‌یام ـ 

بۆ ڕۆژی دووه‌م خۆپیشاندان و ناره‌زای له‌ شاری كاسوری پاكستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ دژی كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان و پاشان فڕێدانی لاشه‌كه‌ی له‌ زبڵدانێكدا. 

وه‌كو له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ووێ له‌ ڕۆژی 4ـی مانگدا پیاوێك زه‌ینه‌ب له‌ ماڵ دوور ده‌خاته‌وه‌ و پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌ دیار نه‌مانی ته‌رمه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌ری فڕێده‌درێته‌ ناو زبڵدانێكه‌وه‌. 

خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی زه‌ینه‌بیش ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداران هیچ كارێكی پێویستیان نه‌كردووه‌ بۆ ده‌ستگیركردن و سزادانی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌.  

باوكی زه‌ینه‌بیش له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر پۆلیس كه‌مێك به‌ باشی ئیشه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن ده‌توانن به‌ ئاسانی تاوانیاران بدۆزنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی تۆماری كامێراكانی چاودێری. 

شایه‌نی باسیشه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژی خۆپیشانه‌كاندا دوو كه‌س له‌ پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا كوژراون، و پۆلیسیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 9 هه‌زار دۆلار ده‌ده‌ن به‌ هه‌ر كه‌سێككه‌ یارمه‌تیان بات له‌ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه‌دا. 

1072 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر