Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆناڵد تره‌مپ وڵاتانی ئه‌فریقی به‌ پۆخڵه‌وات ناو ده‌بات


په‌یام ـ 

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی رەخنەی لە هاتنی کۆچبەرانی ئەمریکای لاتینی و وڵاتانی ئەفریقا گرت و رایگەیاند: "لە وڵاتانێكی پۆخڵه‌واته‌وه‌ دێن."

بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئەمریکا دەنگی داوەتەوە، دوێنێ ترەمپ لە كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراودا لە کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاسادانه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ سیناتۆری کارۆلینای باشوور لە پارتی کۆماری لیندسەی گراهام و سیناتۆری ئیلینۆی پارتی دیموکرات دیک دوربین به‌شداربوون تێیدا، لەبارەی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ر و پڕۆگرامی ڤیزه‌ی به‌خته‌وه‌ دواوه‌ و له‌ كاتی باسكردنی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ر له‌ هایتی و وڵاتانی ئه‌فریقا له‌ ڕێی ئه‌و پڕۆگرامه‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه‌:" نازانم بۆچی ده‌بێت ئێمه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ وه‌ربگرین كه‌ له‌و وڵاته‌ پۆخڵه‌واتانه‌وه‌ دێن."

هه‌ر له‌ وه‌لامه‌كه‌یدا تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌  کۆچبەری زیاتر لە وڵاتانی وه‌كو نەرویج وەربگرین. 

ترەمپ هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی چەندین هەنگاوی ناوە بەرامبەر ئەو کۆچبەرانەی روودەکەنە ئەمریکا و ژمارەیەک بڕیاری واژووکردووە کە بوونەتە هۆی هەڵگرتنی رەخساندنی دەرفەت و هاوکاریکردنی پەنابەران لە سەردەمانی پێش ئەودا. 

561 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر