داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ناحیه‌ی شۆڕش.. به‌هۆی ده‌ستریژی گوله‌وه‌ كه‌سیك كوژرا


په‌یام ـ چه‌مچه‌ماڵ

پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ و دوای‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ نوێژخوێنان له‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ له‌ مزگه‌وتی‌ پیریادییه‌كانی‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕشی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ، له‌ لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ ئۆپڵه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ 2 هاولاَتی‌ كرا و به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیكان ده‌ست به‌جێ گیانی‌ له‌ده‌ستداو ئه‌وی‌ تریان به‌ سه‌ختی‌ بریندار بوو.

ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: ته‌مه‌نی‌ ئه‌و هاولاَتیه‌كی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌67 ساڵ و ئه‌وی‌ تریان 43 ساڵه‌ و به‌ گوله‌ پێكرابوون و پاشان گه‌یاندیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ ده‌ستدابوو و ئه‌وی‌ تریشیان به‌هۆی  سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ به‌شی فریاكه‌تنی‌ سلێمانی‌ كراوه‌. 

هاوكات عه‌مید عادل ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: دوابه‌دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانیان و هێزه‌كانی‌ تیمی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و ڕووداوه‌ ده‌ستپێكردووه‌، به‌لاَم تائێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه‌. 

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام ئه‌و دوو هاولاَتییه‌ دانیشتووی‌ كارێزه‌ی‌ خالاَخالاَنی‌ ناوچه‌ی‌ شوانن و به‌مه‌به‌ستی‌ هاتنیان بۆ پرسه‌یه‌ك سه‌ردانی‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕشی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان كردبوو.




333 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر