Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر كۆریای باشووری گرتووه‌ته‌وه‌

په‌یام ـ 


ئاژانسی هه‌واڵی (یۆنهاپ)ی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی سارد و سه‌رما ئه‌و وڵاته‌ی‌ گرتووه‌ته‌وه‌‌و ئه‌مڕۆ له‌ (سیئۆل)ی پایته‌خت پله‌ی گه‌رما بۆ 15.1ی ژێر سفر دابه‌زیوه‌.
به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌ی‌ (ئان ـ هۆنگ)ی هه‌رێمی (كانگ وون)ی باكووری‌ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ 25 پله‌ی ژێر سفر، دابه‌زیوه‌.

هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌، له‌ دوورگه‌ی‌ جیجۆی گه‌شتیاریی كه‌ به‌فرێكی زۆری تێدا باریوه‌ جوڵه‌ی‌ ئاسمانیی‌و ده‌ریایی‌و وشكانیش گرفتی بۆ دروست بووه‌‌و بۆ چواره‌مین ڕۆژیشه‌ له‌سه‌ریه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگه‌ به‌ گه‌شتیاران ناده‌ن بچنه‌ سه‌ر چیای (هالا).

ئه‌مه‌و پێشبینیی ده‌كرێت كه‌ش‌و هه‌وا له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا له‌ كۆریای‌ باشوور ئاسایی ببێته‌وه‌‌و پله‌كانی گه‌رما بۆ دۆخی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه‌.


382 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر