Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی‌ سوریا له‌ده‌وروبه‌ری‌ ئیدله‌ب سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌


په‌یام ـ 

دوای‌ ماوه‌یه‌ك له‌بێده‌نگی‌ ئه‌مڕۆ جارێكی‌ دیكه‌ شه‌ڕو پێكدادانی‌ نێوان چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی‌ ڕژێمی‌ سوریا له‌ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئیدله‌ب و حه‌ما ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌، له‌ونێوه‌نده‌دا ڕژێمی‌ سوریاو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ ڕوسیان بۆردوومانه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ چڕكردۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاندووه‌ ده‌یان سه‌ربازی ڕژێمیان  كوشتووه‌و نزیكه‌ی‌ شه‌ست سه‌ربازی‌ دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، جگه‌ له‌پێكانی‌ فڕۆكه‌یه‌ك و تێكشكاندنی‌ چوار تانك و بۆردومانكردنی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ حه‌ما.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ سوریاوه‌ له‌شارۆچكه‌ی‌ غۆته‌ی‌ خۆرهه‌ڵات، پێنج هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژران و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ تر بریندار بوون.

542 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر