Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. به‌شێك له‌ هاوڵاتیان نوێژه‌ بارانه‌یان ئه‌نجامدا



په‌یام ـ سلێمانی 
به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژه‌ بارانه‌ كۆبونه‌وه‌ و ئه‌و سونه‌ته‌ به‌رزه‌ی پێغه‌به‌ری پێشه‌وایان زیندوو كرده‌وه‌.

ئه‌مرۆ به‌شێك له‌ مامۆستایان ئاینی له‌ دوایی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی داوایان له‌ نوێژ خوێنان كرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژه‌ بارانه‌ له‌ گه‌ره‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی كۆببنه‌وه‌.

به‌ووته‌ی به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی هه‌رێمیش له‌م ساڵدا ڕێژه‌ی باران بارین كه‌می كردوه‌ و هاوكات جوتیاران ترسی له‌ ده‌ستدانی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانیان هه‌یه‌.
 له‌شاری سلێمانیش هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژه‌ بارانه‌ و رزگاربوونیان له‌ ووشكه‌ ساڵی و پاراستنی به‌رووبوومی جوتیاران نزایان كرد، له‌خودای گه‌وره‌ پاڕانه‌وه‌ بارانی به‌ره‌حمه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ببارێنێت.


هاوكات له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یش ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌شاری ئورفای باكوری كوردستانی موسڵمانان به‌ ئومێدی باران بارین و رزگاربوون له‌ وشكه‌ ساڵی نوێژه‌ بارانه‌یان ئه‌نجامدا.

1133 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر