Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوڵاتییه‌ برینداره‌كه‌ی ناحییه‌ی شۆڕش گیانی له‌ ده‌ستدا


په‌یام ـ چه‌مچه‌مال 


پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ نوێژی هه‌ینی به‌هۆی ده‌ستڕیژی گوله‌وه‌ هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 67 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش كه‌ ته‌مه‌نی 43 ساڵان بوو برینداربوو و به‌هۆی  سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ به‌شی فریاكه‌تنی‌ سلێمانی‌ كرا.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا. 

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ دانیشتووی‌ كارێزه‌ی‌ خاڵخاڵانی‌ ناوچه‌ی‌ شوانن و به‌مه‌به‌ستی‌ هاتنیان بۆ پرسه‌یه‌ك سه‌ردانی‌ ناحیه‌ی‌ شۆڕشی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان كردبوو.

لایخۆشییه‌وه‌ عه‌مید عادل ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: دوابه‌دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانیان و هێزه‌كانی‌ تیمی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و ڕووداوه‌ ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه‌. 

803 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر