داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چواره‌مین دانیشتنی دۆسیه‌ی دادگایكردنی ده‌میرتاش به‌ڕێوه‌چوو


په‌یام ـ 

چواره‌مین دانیشتنی دۆسیه‌ی دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌، به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به‌ سه‌رۆك كۆمارری توركیا، داوای چوار ساڵ زیندانی كردنی ده‌كرێت.

دانیشتنه‌كه‌ كه‌ له‌ 38ـه‌مین دادگای سزای قورسی باكركۆی به‌ڕیوه‌چوو، ده‌میرتاش كه‌ له‌ گرتوخانه‌ی داخراوی جۆری ئێفی ئه‌دیرنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌ به‌شداریكرد و، پارێزه‌رانی پارته‌كه‌ش ئاماده‌بوون.

هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنه‌كه‌دا خێزانی‌ سه‌لاَحه‌دین ده‌میرتاش و هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌، و هه‌ندێ له‌ نوێنه‌رانی كۆنسوڵخانه‌كان وه‌ك چاودێر ئاماده‌بوون.

سه‌لاَحه‌دین ده‌میرتاش، له‌ تشرینی دووه‌می 2016ه‌وه‌ تا ئێستا له‌ گرتووخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كانی دادگادا ده‌كات.

له‌و سكاڵانامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری باكركۆیه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌میرتاش دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رووسیا له‌ 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2015 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك دای نۆ كه‌س له‌ به‌رواری جیاوازدا سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه‌.

له‌ سكاڵانامه‌كه‌دا كه‌ ناوی ده‌میرتاش هاتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناوبراو هیچ حسابی بۆ ده‌ستووری كۆماری توركیا نه‌كردووه‌ و، لێدوانه‌كانی زیانی به‌ كۆماری توركیا گه‌یاندووه‌، چالاكی جوداخوازی ئه‌نجامداوه‌، بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. 


231 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر