داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی‌ عێراق ڕێگه‌ به‌وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا نادات سه‌ردانی هه‌ولێر بكات


په‌یام ـ 


نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا ویستوویه‌تی‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌غداوه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌.

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، سیڤن ڤانده‌پۆت وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا به‌نیازبووه‌ سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌لجیكا، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ڕێگه‌ی پێنه‌داوه‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجام بدات و ناوبراویش سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆه‌ته‌وه‌.

ئاژگه‌یی وتیشی دوای ئه‌و ڕێگرییكردنه‌ حكومه‌تی به‌لجیكا نیگه‌ران بووه‌و هه‌نگاوێكی‌ قورسی دیبلۆماسی به‌كارهێناوه‌و، باڵیۆزی عێراقی بانگهێشتی‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ تاڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌وه‌ بدات.

ده‌شڵێت، له‌ئێستادا ئه‌و ڕێگریكردنه‌ی به‌غدا له‌وه‌زیری به‌رگریی به‌لجیكا كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌میدیای ئه‌و وڵاته‌دا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ویستی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات به‌ڵام به‌غدا ڕێگه‌ی‌ پێنه‌دا.

325 جار خوێندراوەتەوە
12/01/2018

بابەتی زیاتر