داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌ڵامێك له‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق

سه‌رۆكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق وه‌لاَمی خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت پارتی‌ هه‌ركه‌سێكی ناردبێته‌ به‌غداد هه‌ر خه‌ریكی پیس خۆری و به‌دكاری بوه‌.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی  ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شیددا هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و درۆ و بوختان و چه‌واشه‌كاریانه‌ی كه‌ خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ چاوپیكه‌وتنیكی له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا كردویه‌تی كه‌ من لێره‌دا نامه‌وێت دیفاع له‌ خۆم بكه‌م چونكه‌ خۆی ده‌زانیت ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تم به‌ بابه‌تیك هه‌بوو زۆر به‌راشكاوی ده‌یڵێم و ده‌یكه‌م و چاكیش ده‌زانیت كه‌ ئاماده‌نیم به‌رگری له‌ گه‌نده‌ڵی و دزی و فزی كه‌س بكه‌م، هه‌موو كوردستانیانیش ده‌زانن و به‌تایبه‌تیش جوتیاران كه‌ یه‌كیك بووم له‌وكه‌سانه‌ی هه‌میشه‌ پاریزه‌رێكی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بووم، ئه‌وه‌ بازرگانه‌ حیزبیه‌ چاوچنۆكه‌كانی ئێوه‌ن كه‌ گه‌نمی موسڵ_تان له‌ ریگه‌ی دهۆكه‌وه‌ تیكه‌ڵ به‌گه‌نمی جوتیارانی به‌دبه‌خت كرد تا قه‌یرانی نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی لێ دروست بوو.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت با ئه‌وه‌شی بیر بخه‌مه‌وه‌ كه‌ خه‌سره‌و گۆران به‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هینابوو بۆ په‌رله‌مان تا ده‌وام نه‌كات و چاكیش پیشمه‌رگه‌كان ده‌یناسن مه‌گه‌ر بۆ وێنه‌ گرتن به‌ره‌كانی شه‌ڕی بینیبێت ئه‌گه‌رنا هه‌ر له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی خه‌ریكی دانانی پلانی ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان بوه‌، ئه‌وه‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید نیه‌ پێویستی به‌ بانگه‌شه‌ هه‌بێت تا پێش وه‌خته‌ بیكات ئه‌وه‌ خه‌سره‌و خۆیه‌تی كه‌ پیویستی به‌ بانگه‌شه‌ هه‌یه‌ بیكات بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زیحه‌ی سه‌حبكردنی پێ بشاریته‌وه‌ كه‌ به‌زۆر ئیستیقاله‌یان پێ كرد.
باسی له‌وه‌شكردووه‌: سه‌باره‌ت به‌بانگه‌شه‌ی پێش وه‌ختی كۆمه‌ڵ زه‌رووره‌ بڵێم ئه‌وه‌ حیزبه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید نییه‌ كه‌ پێویستی به‌بانگه‌شه‌ی پیش وه‌خت هه‌بیت چونكه‌ خه‌ڵكی شایه‌دی هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵن له‌ دژی خۆسه‌پاندن و گه‌نده‌ڵكاری ئه‌وه‌ حیزبه‌كه‌ی جه‌نابیانه‌ پێویستی به‌ بانگه‌شه‌ هه‌یه‌ چونكه‌ هه‌ركه‌سی نارده‌ به‌غداد هه‌ر خه‌ریكی پیس خۆری و به‌دكاری بوه‌ بۆیه‌ هه‌ندێكیان  ناردنه‌وه‌ بۆتان له‌ وه‌زیرو گزیرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی.

7885 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر