داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جارێكی‌ تر یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ره‌تیكرده‌وه‌ ناوبژیوانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بكات



یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا جارێكی‌ تر داواكاری‌ هه‌ولێر بۆ ناوبژیوانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ڕه‌تیكرده‌وه‌ ناوبژیوانی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌ولێرو به‌غدا بكات و ڕایگه‌یاند، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ده‌توانن بۆخۆیان كێشه‌كانی‌ نێوانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نێكی‌ ده‌ره‌كی‌ ناوبژیوانیان بكات.
كلاریس باستۆری‌ نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ عێراقێكی‌ یه‌كگرتووی‌ به‌هێز گرنگه‌و ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی‌ كوردستانیش پێگه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی‌ عێراقداو كورد به‌مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی‌ بگات.
باستوری‌ ڕووی‌ له‌به‌رپرسانی‌ هه‌رێم و به‌غدا كردو ڕایگه‌یاند چاوه‌ڕێی‌ هاوكاری‌ ئه‌ورپاو ئه‌مریكا مه‌بن و خۆتان كێشه‌كانی‌ نێوانتان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد یه‌كێتی‌ ئه‌روپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاریكاریه‌ سیاسی‌ و مرۆییه‌كانی‌ بۆ عێراق هه‌رێمی‌ كوردستان.
لێدوانه‌كانی‌ باستوری‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند داوایه‌كی‌ له‌به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌، بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ گفتووگۆ سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ردانێك له‌ئه‌وروپایه‌ بۆ به‌ده‌ستهیًَنانی پشتگیرییه‌ك بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا.

1737 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر