Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركمانه‌كانی عێراق به‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن


توركمانه‌كانی عێراق بڕیاریاندا به‌ هێزێكی یه‌كگرتوو و له‌ ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك به‌ ناوی "به‌ره‌ی توركمانه‌كانی عێراق" به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیی و خۆجێیه‌كاندا بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ مانگی ئایار به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له‌ به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، پارتی بڕیاری توركمانی، پارتی توركمان ئیلی، پارتی جوڵانه‌وه‌ی وه‌فای ئیسلامی توركمانی و پارتی ئیسلامی توركمان به‌شداری له‌ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌رشه‌د ساڵحی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاندیده‌ توركمانه‌كانی سه‌ر به‌ رێكخراوی به‌در و ژماره‌یه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆی توركمان به‌شێك ده‌بن له‌ هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چوونه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی به‌هێز بۆ مسۆگه‌ركردنی خواست و مافی توركمانه‌كان.

بڕیاره‌ رێكه‌وتی 12ی ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنی گشتیی و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان ئه‌نجام بدرێت. 


480 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر