بۆشهشهمین هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلیه‌كان له‌باره‌ی قودسه‌وه به‌رده‌وامه.
ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی كه‌ناری خۆرئاوا‌و كه‌رتی غه‌ززه بۆ هه‌فته‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامی هه‌یه" له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌قودس.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینی ئاشكرایانكرد دوای نوێژی هه‌ینی له‌چه‌ند ناوچه‌كی كه‌ناری خۆرئاوا به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كانی خه‌لیل و به‌یتله‌حم و ڕامهڵڵاو ناوچه سنوریه‌كانی كه‌رتی غه‌زه خۆپیشاندان دژی ئه‌و بڕیاره ئه‌نجام دراوه‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون و ژماره‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژانی هاوڵاتیه‌كی ئیسرائیلی ده‌ستپێكرد، كه‌سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌وه كوژرا، هه‌ربه‌وهۆیه‌وه گه‌مارۆی ئه‌منی شاری نابلوس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دهوروبهریانداوه.
ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مڕۆی كه‌ناری خۆرئاوا‌و كه‌رتی غه‌ززه له‌كاتێكدایه" پێشتر لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان داوای مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان كرد، دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
348 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018