داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌رپرسێكی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان: شه‌ڕی‌ سوریا تاماوه‌یه‌كی‌ درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت


به‌رپرسێكی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ڵێت شه‌ڕی‌ سوریا تاماوه‌یه‌كی‌ درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵه‌كانی‌ ڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به‌ئاڵۆزیه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابن.

خه‌لیل ئاڵدار سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ جێبه‌جێكاری‌ ته‌ڤده‌می‌ كۆمه‌ڵـگه‌ی‌ دیموكرات (ته‌ڤده‌م) ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ سوریا شكست ده‌هێنن و ئاڵۆزیه‌كان لانیكه‌م تا 2021 به‌رده‌وام ده‌بن، كه‌ ئه‌وكات واده‌ی‌ كۆتاییهاتنی‌ ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌شار ئه‌سه‌ده‌.
ئاڵدار وتیشی‌ داعش له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی‌ توركیا له‌لایه‌كی‌ تر به‌رده‌وام هه‌وڵی‌ تێكدانی‌ دۆخی‌ سوریا ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد تاماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ تر هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته‌ جێناهێڵن.
له‌باره‌ی‌ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ناوچه‌ كوردیه‌كانی‌ سوریا، خه‌لیل ئاڵدار وتی‌ ئامانج له‌دواخستنی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پێدانی‌ هه‌لی‌ به‌شداریكردنه‌ به‌و ناوچانه‌ی‌ تازه‌ له‌ده‌ست داعش ڕزگاركراون، پێشتر هێزه‌ كوردیه‌كانی‌ سوریا دوو جار هه‌ڵبژاردنی‌ ناوچه‌ییان ئه‌نجامداوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دیاریكردنی‌ هه‌یكه‌لی‌ ئیداری‌ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان.

195 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر