Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌مه‌ودوا ئاواره‌كانی‌ موسڵ له‌توركیا به‌فڕۆكه‌ بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌


په‌یام ـ

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له‌ شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ر به‌ شرنه‌خ 9 هاولاَتی‌ ئاواره‌ی عێراقی گیانیانله‌ده‌ست دا، بڕیاردرا له‌مه‌ودوا ئاواره‌كانی‌ توركیا به‌ فڕۆكه‌ بۆ عێراق بگوازرێنه‌وه‌.
كۆنسوڵی گشتی عێراق له‌ شاری عه‌نتابی توركیا، له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ئه‌و عێراقییانه‌ی دووچاری رووداوه‌كه‌ بوونه‌وه‌، توركمانه‌كانی موسڵن كه‌ دوای پاككردنه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌یان كرد و دواتر به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌یان به‌ پاس به‌ڕێكه‌وتن.

كۆنسوڵی گشتی عێراق له‌ عه‌نتاب ئاشكراشی كرد كه‌ به‌ هه‌زاران عێراقی به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌یان ناویان تۆمار كردووه‌ و له‌ دوای ئه‌م رووداوه‌ ئیتر ناتوانین به‌ رێگه‌ی وشكایی ره‌وانه‌یان بكه‌ین، به‌ڵكو به‌ فڕۆكه‌ ده‌یانێرینه‌وه‌ بۆ عێراق.

دوێنێ له‌ناوچه‌ی سلۆپی باكووری كوردستان پاسێكی گه‌شتیاری وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س كه‌ سیانیان منداڵن گیانیان له‌ده‌ستدا و 28 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ سه‌رجه‌میان، توركمانه‌كانی عێراقن كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ئاواره‌ی توركیا بوون.


700 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر