Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت پـشتیوانی له‌و هێزانه‌ بكات كه‌دژی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن


په‌یام ـ

سوریا... داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت پـشتیوانی له‌و هێزانه‌ بكات كه‌ شه‌ڕ دژی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
به‌رپـرسێكی باڵای ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به‌ردوام بێت له‌ پشتیوانیكردن له‌و گروپانه‌ی ئۆپـۆزسیۆن، كه‌ شه‌ڕی ڕژێمی سوریا ده‌كه‌ن.

نه‌سر ئه‌لحه‌ریری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ دانوستاندنه‌كان رایگه‌یاند، شاندی ئۆپـۆزسیۆن له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌ته‌وه‌، هۆشداریانداوه‌ له‌ مه‌ترسی ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی هاوكارییكردنی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌ی ڕژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ستیانكردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی توند له‌ دژی ئۆپـۆزسیۆن له‌ غۆته‌ی شه‌رقی نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت و پارێزگای ئیدلیب.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕه‌نگه‌ ڕاگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ئاكامی كاره‌ساتاوی له‌سه‌ر دۆخی سوریا ببێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌بێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ گروپه‌كانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌كه‌ونه‌ ناو داوی ڕێكخراوه‌ تێرۆرستیـیه‌كانه‌وه‌ و ناتوانن له‌ سوریا ئامانجه‌كانی‌ خۆیان به‌ده‌ستبهێنن.


499 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر