Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم‌و عێراقی داوه‌


په‌یام ـ


باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراقمان داوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ هه‌وڵه‌كانمان.

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق باسی‌ هێرشی‌ داعش بۆسه‌ر عێراق و ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ڕیفراندۆم گه‌ر به‌دروستی ئیداره‌ نه‌كرابایه‌" ده‌بووه‌ قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌ بۆ عێراق.
ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵیۆزی ئێران له‌عێراق له‌كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، عێراق دوو قه‌یرانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، یه‌كێكیان سه‌رهه‌ڵدانی‌ داعش و ئه‌وی دیكه‌یان ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه‌ به‌ڕۆڵـگێڕانی به‌رچاوی ئێران به‌دروستی ئیداره‌ كرا.

مه‌سجیدی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌ئێستادا عێراق گه‌یشتۆته‌ قۆناغێكی نوێ و گرینگ كه‌قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی بنه‌ما ئابووری و په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانه‌ له‌و قۆناغه‌شدا ئێران ڕۆڵێكی گرینگ ده‌گێڕێت.
وتیشی‌ دوای‌ ڕیفراندۆم به‌هۆی‌ په‌یوه‌ندی‌ دێرینمان له‌گه‌ڵ كورد توانیمان به‌شێك كێشه‌كان تێپه‌ڕێنین و له‌ئێستاشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ولێرو به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ به‌ره‌و دانووستان هان بده‌ین.


472 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر