Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

په‌یام ـ عێراق

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌شاری به‌غدا سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكای كردو له‌یه‌ن دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق پێشوازی لێكرا.
له‌دانیشتنێكدا كه‌زیاتر له‌سه‌عاتێكی‌ خایاند په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو چه‌ند پرسێكی تر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا، له‌به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ داوای له‌باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا كرد فشاری زیاتر له‌حكومه‌تی‌ عێراق بكات تا به‌په‌له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی‌ كوردستان و شایسته‌ دارایه‌كانی جوتیاران خه‌رج بكات، هاوكات 
هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق و هه‌رێم ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌ بوو.
ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ داوایانكرد ئه‌مریكا ڕۆڵی هه‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" پشتیوانی‌ له‌هه‌وڵه‌كانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ دراییه‌كانی جوتیاران و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، داواشیكرد كورد ناوماڵی خۆی ڕێكبخاته‌وه‌ بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی.

813 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018

بابەتی زیاتر