وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، به‌روبوومی خورما له ساڵی 2017 به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت شه‌ش زیادی كردووه و به‌مه‌ش كۆی به‌روبوومی خورما له‌و ساڵه‌دا گه‌یشتووه‌ته 618 هه‌زارو800 ته‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری سه‌ربه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڵاویكرادۆتهوهو، وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه ده‌ڵێت "به‌رووبوومی خورما له ساڵی 2017 له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه دارخورمایان لێیه گه‌یشتووه‌ته 618هه‌زارو 800 ته‌ن".
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه" كه ئاستی پێگه‌یشتنی خورما له ساڵی 2017 به‌راورد به ساڵی 2016 به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت شه‌ش زیادی كردووه .
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به‌رهه‌می زوهدی كه (جۆرێكه له خورما) زۆرترین ئاستی به‌روبوومی تۆماركردووه كه گه‌یشتووه‌ته 338 هه‌زار و 300ته‌ن، كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی له‌سه‌دا 54و پۆینت حه‌وتی كۆی به‌رهه‌می خۆرما له عێراقدا.
هه‌ربه‌پێی به‌یاننامه‌ی ده‌زگاكه، به‌رزترین تێكڕای به‌رهه‌می یه‌ك دارخورما له پارێزگای واسیت بووه كه 80 كیلۆ گرامی تێپه‌ڕندووه و، كه‌مترین تێكڕای به‌ری یه‌ك دارخوماش له پارێزگای به‌سره تۆمار كراوه كه 46 كیلۆ گرام بووه.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه: ناوه‌ڕاستی حه‌فتایه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، عێراق خاوه‌نی نزیكه‌ی 30 ملیۆن دار خورما بووه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ره‌زه‌كانی خورما له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو فه‌رامۆش كران و له‌دوای ساڵی 2003یشه‌وه فهرامۆشكردنهكه رووی له زیادبوون كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت وه‌ك پێوسیت بایه‌خی به كه‌رتی كشتوكاڵ نه‌داوه.
478 جار خوێندراوەتەوە
13/01/2018