دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان، له 70 دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆی كه‌بوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی بۆ نه‌وتی خاو، نرخی نه‌وت دابه‌زینێ به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته خوار 25دۆلار،بهلاَم چه‌ند مانگێكه نرخه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندایه‌و، له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان، له 70دولار نزیكبووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس گه‌یشتۆته 63دۆلار‌و 32سه‌نت.
هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 69 دۆلار و 5سه‌نته.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه: پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، نرخی نه‌وتی برینت بۆ به‌رزترین ئاستی له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می 2014هوهبهرزبوویهوهو، نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی 70دۆلاری تێپه‌ڕاند.
367 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018