Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حیزبی‌ ده‌عوه‌ به‌دوو لیستی‌ جیا به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ عێراق ده‌كات



حیزبی‌ ده‌عوه‌ی‌ عێراقی‌ به‌دوو لیستی‌ جیا به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ عێراق ده‌كات.
حیزبی‌ ده‌عوه‌ی‌ عێراقی‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ به‌شێكی‌ به‌رفراوان له‌ شیعه‌كانی‌ عێراق ده‌كات، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی‌ به‌شداریكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ بڕیاره‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ئایاری‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، بڕیاریدا به‌دوو لیستی‌ جیا به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكات.
حیزبی‌ ده‌عوه‌ به‌تێكڕای‌ ده‌نگ بڕیاریدا به‌هێشتنه‌وه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا، له‌ به‌رامبه‌ردا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق وه‌ك سه‌رۆكی‌ لیستی‌ نه‌سرو ئیسڵاح به‌شداری‌ له‌پڕۆسه‌كه‌دا ده‌كات.
عه‌لی‌ عه‌للاق له‌حیزبی‌ ده‌عوه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، حیزبه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئه‌و دوو لیسته‌ ده‌كات و به‌شداری‌ له‌هیچ لیستێكی‌ تردا ناكات، وتیشی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌و بڕیاره‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیاره‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئایاری‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌ سوننیه‌كان داوای‌ دواخستنی‌ پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆماوه‌ی‌ زیاتر له‌ساڵێك.

606 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر