Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتنی عێراقی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو راگه‌یاند



سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە هاوپەیمانیەتی لە ژێر ناوی "نەسر عێراق" (سەركەوتنی عێراق) بە ئامانجی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا لەگەڵ هاوپەیمانیەتی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە سەرۆكایەتی هومام حەمودی پێكهێناوە.

لە بەیاننامەیەكدا، حەیدەر عەبادی گوتوویەتی: "هاوپەیمانیەتی نەسر پێكهێنراوە و داوا لە سەرجەم هێزە سیاسیەكان دەكەین بێنە پاڵ ئەم هاوپەیمانیە نشتیمانییە".

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە هاوپەیمانیەتیەكەیان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەركەوتن و قوربانییەكان، هەروەها رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و پشكپشكێنە.

حەیدەر عەبادی راشیگەیاندووە كە هاوپەیمانیەتی نەسر كار بۆ عێراقییەكان دەكات و یەكێتی وڵات و سەروەری نشیتمانی پتەوتر دەكات.

هاوكات هاوپەیمانیەتی نەسر رایگەیاندووە كە پێداگیری دەكەن لە راستكردنەوەی رێرەوی پرۆسەی سیاسی و دەرچوون لە پشكپشكێنە و بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەروەها هەوڵدەدەن رێرەوێكی نوێی سیاسی پەیڕو بكەن و بە پێی دەستووریش دامەزراوەكانی وڵات بنیات بنێنەوە.

لە بەیاننامەیەكدا، هاوپەیمانیەتییەكە ئاماژەی بەوەداوە كە دەست دەكەن بە دووبارە بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان، هەوڵەكانیان لە پێناو پەرەپێدان بە سامانی گەل و وەبەرهێنان دەخانەگەڕ.

هاوپەیمانیەتی "نەسر عێراق" (سەركەوتنی عێراق) لە هەریەك لە هاوپەیمانیەتی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی و هاوپەیمانیەتی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بە سەرۆكایەتی هومام حەمودی بە ئامانجی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پێكهاتووە.

هاوپەیمانیەتی "نەسر عێراق" (سەركەوتنی عێراق) سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات.

بڕیارە هەردوو هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە ١٢ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچن.

595 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر