داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئێران.. قەدەغەكردن لەسەر بەكارهێنانی تێلیگرام هەڵگیرا


ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا بڵاوی كردەوە، بەرپرسانی ئێران، قەدەغەكردنیان لەسەر بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام هەڵگرت.

ئەپڵیكەیشنی ( تێلیگرام) یەكێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و مانگی رابردوو لە میانی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكان لە ئێران لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە قەدەغە كرابوو.

ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا، بەكارهێنەران دەتوانن تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام بەكاربهێنن.

لە ٣١ی مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە بیانووی پاراستن و ئاسایشی هاووڵاتییان وڵاتەکەیان، بە شێوەیەكی كاتی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تێلیگرام و ئینستاگرام-یان قەدەغەكردبوو.

رووداوەكانی ئێران رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی كانوونی یەكەم لە ئەنجامی پرۆتستۆكردنی گرانیی ژیان و گوزەران، بێكاریی و گەندەڵیی لە لایەن ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی مەشهەدەوە، دەستیپێكردبوو. ناڕەزایەتییەكان لە ماوەیەكی كورتدا بۆ خۆپیشاندانی دژ بە رژێم گۆڕان و هەریەك لە تاران، كرماشان، سنە، زەنجان، شیراز، قوم، ئەهواز، زاهیدان، ئەراك، خوڕەمئاباد و زۆر شاری دیكەیان گرتبووە. 

127 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر