Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی ناردنی نامه‌یه‌كی هه‌ڵه‌وه‌ هاوڵاتیانی ویلایه‌تی هاوای ترسیان لێنیشت



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند ئەو ئاگادارکردنەوەی لەبارەی ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر دوورگەیەکی ویلایەتی هاوایی درا، هەڵە بوو.

لە راگەیەنراوەکەی پنتاگۆندا هاتووە "فەرماندەیی ئەمریکا لە زەریای مەنگ هیچ مووشەکێکی بالیستی دیاری نەکردووە کە هەڕەشە بکاتە سەر ویلایەتی هاوایی. لە نزیکترین کاتدا ویلایەتەکە روونکردنەوە دەدات لەمبارەیەوە".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیامێک بۆ ئەو ئەمریکیانە نێردرا کە لە بەشی رۆژئاوا دەژین، تیایدا نووسرابوو "خەریکە هاوایی دەکرێتە ئامانج مووشەکێکی بالیستی ئاراستە کراوە. هەر ئێستا شوێنێکی ئەمین بدۆزنەوە. ئەمە مانۆڕ نییە".

ئەو ئاگادارکردنەوەیە لە کاتێکدا مشتومڕی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور لەسەر مووشەک تەشەنەی نەسەندووە، ترسێکی زۆری خستە ناو دڵی خەڵکی.

دوای ٣٨ خولەک لەو ئاگادارکردنەوەیە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە زەریای مەنگ رایگەیاند کە ئەو ئاگادارکردنەوەیە هەڵە بووە.

ئەمریکا ژمارەیەک راداری لە چەند شوێنێک لە بەشی رۆژئاوای زەریای مەنگ داناوە بەر لە ئەنجامدانی هەر هێرشێکی ئەتۆمی فەرماندەکانی ناوچەکە ئاگادار دەکەنەوە.

تاکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە لەبارەی ئەوەی ئەم ئاگادارکردنەوە هەڵەیە بۆچی دەگەڕێتەوە.

گوتەبێژی فەرمانگەی باری لە ناکاوی هاوایی، ریچارد رێپۆزا لە کاتێکدا رایگەیاند ئەو ئاگاداکردنەوەی لە رێگەی مۆبایلەوە رەوانە کرا هەڵە بووە، ئاماژەی بەوەشدا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەم رووداوەوە.

444 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر