داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: گفتوگۆكانی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌م كاته‌دا سه‌ركه‌وتو نابێت


وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسییه‌ باڵاكانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم له‌م كاته‌دا سه‌ركه‌وتو نابێت.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان عێراق و هه‌رێم له‌ئاستی باڵادا سه‌عد حه‌دیسی وتی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ سیاسییه‌ باڵاكانی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم له‌م كاته‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام كاری ئه‌و لیژنه‌ هونه‌ریه‌ هاوبه‌شانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنیان بده‌ن ڕه‌نگه‌ ببێته‌ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئاستی باڵا.
حه‌دیسی رونیشیكرده‌وه‌، ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی شاندی ئه‌منی، كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌نجامدرا بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاسایش و ئاسایشی سنوره‌كان، ئه‌وه‌ش به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو شاندی هاوبه‌شی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئاسایشی سنووره‌ به‌ده‌ستهات.
وته‌بێژی حكومه‌تی‌ عێراق وتیشی نامانه‌وێت ئه‌و كێشه‌ ناوخۆییانه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌بێت به‌تایبه‌ت فه‌رمانبه‌ران، ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زووه‌ كاری وردبینی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ته‌واو بێت له‌و ڕوه‌وه‌.

189 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر