داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌فدی هه‌رێم له‌ به‌غدا سوپاسی عه‌بادی ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا

ئه‌و وه‌فدی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌دوێنێ سه‌ردانی‌ به‌غدای كرد، سوپاسی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئاماده‌یی هه‌رێمیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ ته‌واوی عێراق بكات.
دوای ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند به‌رپرسێكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ حكومه‌تی عێراقی، سه‌ردانی‌ به‌غدایان كرد، راگه‌یه‌ندراوێكیان بلاَوكرده‌وه‌.
له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدای كردوه‌ و له‌ كه‌شێكی دۆستانه‌دا تاوتوێی كێشه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و گومرك و فرۆكه‌خانه‌كان و به‌رێوه‌بردنی‌ به‌نداوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و یاسا فیدراڵییه‌كان كراوه‌.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاس و پێزانینی‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ربریوه‌ بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ و چاره‌سه‌رنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به‌وشێوه‌یه‌ی خزمه‌تی‌ ته‌واوی عێراقییه‌كان بكات.

1006 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر