داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

رۆحانی: ئه‌مریكا شكستیهێناوه‌ له‌لاوازكردنی رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران‌


په‌یام ـ

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شكستی‌ هێناوه‌ له‌ لاوازكردنی رێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمیی نێوان تاران و زلهێزه‌كانی جیهاندا.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌میانی وتارێكدا كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌خشكرا، ستایشی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كرد، و به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی بۆ ئێران وه‌سفیكرد.  

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ینی ڕابردوو، دوا واده‌ی دانا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، كه‌ واژۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ كردووه‌، تا  كه‌موكوڕییه‌ خراپه‌كانی ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌مریكا له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌. 
هه‌روه‌ها تره‌مپ ڕازی بوو بۆ دواجار چاوپۆشی بكات له‌گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ش وه‌كو دوا هه‌ل بۆ هه‌موواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌. 
به‌ وته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ شیاوی ئه‌وه‌نییه‌ جارێكی دیكه‌ دانوستانی له‌سه‌ر بكرێته‌وه‌، تارانیش پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی وڵاتانی دیكه‌ رێز له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ بگرن، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا لێی بكشێته‌وه‌. 


124 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر