داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان له‌ 70 دۆلار نزیكده‌بێته‌وه‌


په‌یام ـ

دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا دابه‌زینی‌ به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان، له‌ 70 دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه‌. 
ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی بۆ نه‌وتی خاو، نرخی نه‌وت دابه‌زینێ به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌یشته‌ خوار 25 دۆلا، به‌لاَم چه‌ند مانگێكه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵكشاندایه‌و، له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهان، له‌ 70 دولار نزیكبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس گه‌یشتۆته‌ 63 دۆلارو 32 سه‌نت.
هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت  69 دۆلار و 5سه‌نته‌. 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، نرخی نه‌وتی برینت بۆ به‌رزترین ئاستی له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می 2014ه‌وه‌به‌رزبوویه‌وه‌و، نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی  70دۆلاری تێپه‌ڕاند.




 


121 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2018

بابەتی زیاتر