Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوواین زانیاری له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی به‌غدا



به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز گۆڕه‌پانی (ته‌یه‌ران)ی له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ 38 كه‌س كوژران و  105 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی دوو كه‌سی خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدران، گردبوونه‌وه‌یه‌كی كرێكارانی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌یران له‌ ناوه‌راستی به‌غدا كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ 38 كه‌س كوژران و 105 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد" دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنێتیی رووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دوو خۆكوژ له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو كرده‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌" برینی هه‌ندێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌ و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌، رانه‌گه‌یاندووه‌. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا رۆژی رابردوو خۆكوژێك له‌ گۆڕه‌پانی عه‌دن له‌ باكوری به‌غدا خۆی ته‌قانده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌. 

390 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر