Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا نیگه‌رانه‌ له‌ مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانانی كورد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌



حكومه‌تی توركیا نیگه‌رانی له‌  مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رده‌بڕێت.
ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" راهێنان و مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" بۆ  پاراستنی سنوور له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ "جێگای نیگه‌رانییه‌ و قبوڵكراو نیه‌".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد" "ئه‌مه‌ریكا به‌ پاساوی شه‌ڕی دژی داعش ده‌یه‌وێت یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ و هه‌سه‌ده‌ بكاته‌ هێزێكی هه‌میشه‌یی و ڕه‌وا  له‌ ناوچه‌كه‌، وتیشی" ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكیه‌كان جێگای نیگه‌رانی توركیایه‌".
هاوكات كاڵن ئه‌وه‌شی ووت" توركیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر و مافی ده‌ستێوردان لای توركیا پارێزراوه‌، راشیگه‌یاند" ئێمه‌ شوێن و كاتی پێویست دیاری ده‌كه‌ین بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌".
لێدوانی وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌كاتێكدایه‌" بڕیاره‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌ سه‌ركردایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ داعش له‌سنوره‌كانی سوریا-عیراق ڕاهێنان به‌ هێزێكی تایبه‌تی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكات، كه‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزانه‌ له‌ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ پێكدێت.  

471 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر