Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن سزای سه‌ر ونكردنی كارتی بایۆمێتری ده‌نگدانی هه‌ڵگرت



كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سزای سه‌ر ونكردنی كارتی بایۆمێتری ده‌نگدانی هه‌ڵگرت.

عه‌لی قادر به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پێشتر له‌ به‌رانبه‌ر ونكردنی كارتی بایۆمێتری ده‌نگدان له‌ هاووڵاتیان ده‌سه‌ندرا، هه‌ڵگیرا.

عه‌لی قادر وتیشی: ئه‌مڕۆ چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی داهاتوو كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ی‌ ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت دران، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش لابردنی ئه‌و سزا داراییه‌یه‌.

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بڕیاری داوه‌ ده‌نگده‌ران به‌ كارتی بایۆمێتری ده‌نگ بده‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و كارته‌ی‌ ونبكردایه‌ له‌ به‌رانبه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی 25 هه‌زار دیناری‌ لێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و سزایه‌ لابراوه‌.

1879 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر