داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسانی ئێران گیانله‌ده‌ستدانی ته‌واوی سه‌رنشینانی كه‌شتی سانچی ـیان راگه‌یاند




به‌رپرسانی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران گیانله‌ده‌ستدانی ته‌واوی سه‌رنشینانی كه‌شتی (سانچی)یان راگه‌یاند كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی چین گڕیگرت و ژێر ئاوكه‌وت. 
محه‌مه‌د راستاد، به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ده‌ریاوانی و به‌نده‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: "كه‌شتیی نه‌وتیی (سانچی) كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی چین گڕیگرت و ژێرئاوكه‌وت، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه‌ ژماره‌یان 32 كه‌س بووه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ده‌ریاوانی و به‌نده‌ره‌كانی ئێران، وتیشی" سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و  تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی وڵاتی چین، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ناو كه‌شتیه‌كه‌، نه‌یانتوانیوه‌ تیمی سه‌رنشینانی ناو كه‌شتیه‌كه‌ رزگار بكه‌ن و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
هه‌فته‌ی رابردوو كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی "سانچی" له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی چینی پێكیاندادا، ته‌واوی سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌ ئیرانییه‌كه‌، كه‌ 32 كه‌س بوون بێسه‌روشوێن بوون، دوای چه‌ند رۆژێك له‌ دیارنه‌بوونی چاره‌نوسی سه‌رنشینانی كه‌شتیه‌كه‌، دواجار به‌رپرسانی ئێران گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌ بێسه‌روشوێنه‌كانیان راگه‌یاند.
كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی "سانچی" 136 هه‌زار ته‌ن نه‌وتی خاوی هه‌ڵگرتبوو، له‌كاتێكدا به‌ڕێگاوه‌ بوو بۆ كۆریای باشوور، رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ گڕی گرت، هاوكات به‌پێی نرخی ئێستای نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌های ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌شتی "سانچی هه‌ڵیگرتبوو، به‌ 60 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كراوه‌.

416 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر