Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له‌ هاوپه‌یمانێتی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی كشایه‌وه‌


په‌یام ـ

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانێتی (فه‌تح) به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری كه‌ زۆرینه‌ی له‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتوون له‌ هاوپه‌یمانێتیی (نه‌سر)ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، كشایه‌وه‌.
زانیارییه‌كان له‌ به‌غداوه‌ باس له‌ بوونی چه‌ند هۆكارێك بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا به‌ فه‌ڕمی هیچ شتێك له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كان په‌یوه‌ندییكردنی ڕه‌وتی حیكمه‌ی‌ نیشتمانیی به‌ سه‌رۆكایه‌تی (عه‌مار حه‌كیم) به‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادیه‌وه‌ به‌ هۆكاری دابه‌شبوونه‌كه‌ ده‌زانن، به‌و پێیه‌ی‌ وڵاتی ئێران داوای‌ له‌ فه‌تح كردووه‌ نه‌چێته‌ هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در و عه‌ممار حه‌كیمی تێدا بێت.
لای‌ خۆیه‌وه‌، فوڕات شه‌رع سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تی هومام حه‌مودی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی فه‌تح، ڕایگه‌یاند: هۆكار بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ نه‌سر زۆرن، پێده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ نه‌مێنن جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌.


719 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر