Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین ده‌كات


په‌یام ـ

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین ده‌كات و سوپای توركیاش به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی‌ هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوری ولاَته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ میانه‌ی‌ وتارێكیدا تیشیكی خسته‌ سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ولاَته‌كه‌ی له‌ عه‌فرین و منبج، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی "له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، سوپای توركیا پرسی عه‌فرین و منبج چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بوون، هه‌ر ئانوساتێك ده‌شێت ده‌ست پێ بكات و دواتر ده‌چنه‌ شوێنه‌كانی تریش".

ئه‌ردۆغان، وتیشی "له‌ ئێستادا به‌ تۆپخانه‌كان لێیانده‌ده‌ین، به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئێمه‌ وتمان هه‌رگیز قبووڵی ناكه‌ین رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی له‌ناوببرێت".
سه‌رۆك كۆماری توركیا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ به‌ درێژایی سنووری توركیا سوپایه‌كی تیرۆر دابمه‌زرێنێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و سوپایه‌ بخنكێنین به‌رله‌وه‌ی له‌ دایك ببێت.

ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی‌ ئه‌ردۆغان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناقیله‌ی زرێپۆشی كارمه‌ندانی سه‌ربازیی و ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی نه‌هێشتنی شه‌پۆله‌كانی په‌یوه‌ندییكردن به‌ 24 بارهه‌ڵگر گه‌یه‌نرایه‌ شارۆچكه‌ی ره‌یحانڵی له‌سه‌ر سنووری توركیا و سوریا و ره‌وانه‌كردنی‌ هێزی سه‌ربازی دیكه‌ی‌ توركیا بۆ سه‌ر سنوری ولاَت به‌رده‌وامه‌.

553 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر