Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌وه‌فدێكی‌ مه‌كۆی ده‌شتی‌ هه‌ولێری گۆڕان كرد


په‌یام ـ

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ به‌رپرس‌و ستافی مه‌كۆی ده‌شتی‌ هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.
له‌دیدارێكدا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی باسی له‌بارودۆخی سیاسیی كوردستان‌و عێراق كردو ڕایگه‌یاند: گه‌له‌كه‌مان چه‌ندین ساڵه‌ به‌ناوی‌ جیاواز ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و له‌مافه‌ سرووشتییه‌كانی بێبه‌شكراوه‌، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵدان‌و كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕه‌وا له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ئه‌و مافانه‌ی‌ لـێ‌ی‌ زه‌وت كراون شتێكی‌ پێویست‌و شه‌رعییه‌.

هاوكات مامۆستا عه‌لی‌ باپیر باسی‌ له‌وه‌ كر كه‌ هه‌ڵبژاردن‌و سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدانیش مه‌یدانی‌ كارو شێوازێكی‌ سه‌رده‌مه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ زۆر له‌مافه‌كان، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك دڵسۆزانه‌ له‌خه‌م سه‌رخستنی‌ ده‌نگی ڕه‌واو كه‌سانی‌ دڵسۆزبین‌و دروستكردنی‌ لیستی‌ (نیشتیمانی‌)یش به‌شێكه‌ له‌و هه‌وڵانه‌.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان سوپاسی ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییان كرد بۆ ڕه‌خساندنی‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و خۆشحاڵییان ده‌ربڕیی به‌سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی له‌زۆربه‌ی‌ وێستگه‌كانی‌ خه‌باتی‌ سیاسییدا.



890 جار خوێندراوەتەوە
15/01/2018

بابەتی زیاتر