داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت گه‌یشتنه‌ لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش"

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق تایبه‌ت به‌ پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆبووه‌وه‌.
(ئامانج ڕه‌حیم) سكرتێری ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ‌و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ هه‌رێم، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ڕێوشوێنه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم‌و له‌ به‌رانبه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ نێو بودجه‌ ‌و به‌شی هه‌رێم له‌ سووته‌مه‌نی كراوه‌.
به‌پێی ئه‌وه‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لێكتێگه‌یشتنی هاوبش له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌بووه‌‌و بڕیار دراوه‌ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ داواكارییه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، به‌رزبكاته‌وه‌".

609 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2018

بابەتی زیاتر