Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڕیارێكی حكومه‌تی تایبه‌ت به‌ زیادكردنی باج‌و ڕسومات راگرت

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی تایبه‌ت به‌ زیادكردنی باج‌و ڕسومات به‌سه‌ر هاووڵاتیان‌و فرۆشیاراندا، ڕاگرت.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نووسراو ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری ژماره‌ 126ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رباره‌ی زیادكردنی باج و ڕسومات ڕابگرێت‌و نووسراوه‌كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا وتیشی: ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی‌ باج‌و ڕسوماته‌وه‌ داوای ڕونكردنه‌وه‌ و ڕای په‌رله‌مان ده‌كه‌ین‌و تا ئه‌وكاته‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ ڕاده‌گرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا، (ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د) به‌ ده‌نگی 20 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن  به‌ جێگری پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵبژێردرا‌و (ڕه‌مه‌زان نامیق كه‌ریم)یش له‌ جێگه‌ی (فه‌یسه‌ڵ  ئیبراهیم عه‌زیز) له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوێندی یاسایی خوارد‌و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، ده‌ستبه‌كاربوو.

471 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2018

بابەتی زیاتر