داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تیله‌رسن: ئه‌مریكا به‌ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆكانی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا خۆشحاڵه‌


په‌یام ـ

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا خۆشحاڵیی‌ خۆی‌ به‌ ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا نیشان دا. نێچیرڤان بازانیش ڕایگه‌یاند: گفتوگۆكانی‌ ڕۆژانی‌ ڕابردووی‌ نێوان هه‌رێم به‌غدا ئه‌رێنی‌ بوون.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ په‌یویه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ‌ نێچیرڤان بارزانی، خۆشحاڵیی خۆی به‌و كۆبوونه‌وانه‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌ نێوان شانده‌كانی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌: ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌چاره‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌كانه‌، جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ "پشتگیری‌ له‌ گفتوگۆی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات".
هه‌روه‌ها تیله‌رسن پشتگیریی بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌ و، هیوای خواستووه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه‌.
هه‌ر به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم "نێچیرڤان بارزانی‌ گفتوگۆی ڕۆژانی‌ ڕابردووی‌ شانده‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایشی به‌ ئه‌رێنی وه‌سف كردووه‌".

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مریكا به‌ هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاش پێویستی به‌ پشتگیریی دۆستانی هه‌یه‌.

263 جار خوێندراوەتەوە
16/01/2018

بابەتی زیاتر