داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: ده‌بێت له‌ زووترین كاتدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چیتر هیچ پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و دەبێ لە ‌زووترین کاتدا ئەنجام بدرێت.

ئومێد خۆشناو لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: له‌هه‌موو وڵات و سیستمێکدا پێویستە هێزه‌کان پشتیوانی حکومه‌ت و حوکمڕانیی بن‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌گوزه‌رێت رێک پێچه‌وانه‌یه‌.

خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگای دروست جه‌ماوه‌ره ‌و سه‌نگی مه‌حه‌ک خه‌ڵکی کوردستانه‌، بۆیه با لایەنەکان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ‌رای گشتی، چونکە ده‌رکه‌وت کۆبوونه‌وه ‌و دانیشتنه ‌دوو قۆڵی و چه‌ند قۆڵییه‌کان ئه‌نجامیان نه‌بووە.

ئومێد خۆشناو دەشڵێت، پێویستە چیتر هه‌وڵ نەدرێت بۆ دره‌نگخستنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر لایەنەکان خه‌می خاک و نیشتمان و خه‌ڵکیانە، پێویستە به‌زووترین کات هه‌ڵبژاردن بکرێ و له ‌جیاتی ڕازاندنه‌وه‌ی مێزه‌کانی گفتوگۆ به‌سێو و مۆزو پرته‌قاڵ، خەڵک سندوقەکانى هەڵبژاردن بە دەنگ بڕازێنێتەوە.

679 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2018

بابەتی زیاتر