داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌ لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات


په‌یام، سلێمانی

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراقدا، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ لیستێكی‌ جیا و سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زێت و، له‌گه‌ڵ هیچ هێز و لایه‌نێكی‌ سیاسیدا هاوپه‌یمانی‌ ئه‌نجام نادات.
له‌ كۆڕێكدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ژێر ناونیشانی‌ ڕووانگه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان بۆی‌ ڕێكخستبوو، ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وتیشی‌ "ئامانجیان له‌ دروستكردنی‌ لیستی‌ نیشتمان بۆ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، كۆكردنه‌وه‌ و نه‌فه‌وتانی‌ ده‌نگی‌ كوردانی‌ ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی‌ ململانێ‌ سیاسییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی‌ ناوه‌ند".
سه‌نگاوی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: ئه‌وان وه‌كو كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ داوایان كردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ هه‌رێم و عێراق به‌ شێوه‌ی‌ نیمچه‌ كراوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و به‌ پێی یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراقیش بێت بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌ی‌ نیمچه‌ كراوه‌ بێت.

595 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2018

بابەتی زیاتر