داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌لار.. له‌ ئه‌نجامی پێكدادان و وه‌رگه‌ڕانی سێ ئۆتۆمبیل نۆ كه‌س برینداربوون

په‌یام، سلێمانی

لەسەر رێگای سلێمانی - کەلار له‌ نزیك ناحییه‌ی باوه‌نوور (پێباز) رووداوێكی هاتووچۆ روویداوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بریندار بوون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش گەیشتنە شوێنه‌كه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ـی 1ـی 2018   لەسەر رێگای سلێمانی - کەلار و لە نزیک ناحیەی باوەنوور (پێباز)، تانکەرێک كه‌ پڕبووه‌ له‌ سوتەمەنی وەرگەڕاوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س بریندار بوون و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەش گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو برینی به‌شێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌.

نه‌قیب کارزان مەجید، وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان به‌ دیجیتاڵ میدیای كۆمه‌ڵی راگه‌یاندووه‌: " رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان سێ ئۆتۆمبیل روویداوه‌و هه‌رسێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاون، ئۆتۆمبیلێكیان كه‌ تانكه‌رێكی پڕ سووته‌مه‌نی بووه‌ به‌ ئاراسته‌ی ده‌ربه‌ندیخان رۆشتووه‌و ئۆتۆمبیلێكی تریش له‌ جۆری (MAN) به‌ ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌وه‌ هاتووه‌و له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كیا) پێكیانداوه‌و هه‌رسێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ وه‌رگه‌ڕاوون"



نه‌قیب كارزان وتیشی" ھێزەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ لە شۆینی رووداوەکەن بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەكه‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌و رووداوه‌دا دوو تانکەر و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به‌ریه‌ك كه‌وتوون و وەرگەڕاون.

بەگوێرەی زانیارییه‌كانی ووته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە رووداوەکەدا ٩ هاوڵاتی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌دێی باوه‌نوور كراون، بۆ ماوەیەکیش هاتوچۆ لەو رێگا سەرەکییەدا راوەستاوە تا رووداوی ئاگرکەوتنەوە روونەدات و بتوانن کۆنترۆڵی ئەو سوتەمەنییە بکەن کە بەسەر رێگاكه‌دا رژاوه‌.

465 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2018

بابەتی زیاتر