Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتانیاهۆ: له‌ ئه‌مساڵدا ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس ده‌گوازێته‌وه‌


په‌یام ـ 

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند:"له‌ ئه‌مساڵدا، ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ  قودس ده‌گوازێته‌وه‌."

له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هیندستان و له‌ كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند:" به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ئه‌مساڵدا، ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ قودس، به‌و پێیه‌ی هه‌نگاوی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا."
وتیشی ئه‌مریكا سێ‌ كۆڕانگاری ئه‌نجام ده‌دات كه‌ پێشتر روویانداوه‌ كه‌ بریتیین له‌ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ قودس له‌مساڵدا، گۆڕانكاری له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ ئێران، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی بۆ رێكخراوی ئۆنروا. 
 
ئه‌مه‌له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ولاَته‌كه‌ی له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ  قودس بگوازێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ناره‌زای زۆرێك له‌ ولاَتانی به‌دوای خۆیدا هێنا.


452 جار خوێندراوەتەوە
17/01/2018

بابەتی زیاتر