داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی توركیا: پێویسته‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ یه‌په‌گه‌ دراون لێیان بسه‌ندرێته‌وه‌


په‌یام ـ 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی توركیا پێشنیازی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی باری نائاسایی په‌سه‌ند كرد و، ڕایشیگه‌یاند: ده‌ست به‌ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ڕۆژئاوای‌ سووریاوه‌ له‌سه‌ر توركیا هه‌یه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا پاش كۆبوونه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ڕه‌جه‌به‌ ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ بڕیار دراوه‌ به‌ ڕاسپاردنی حكوومه‌ت بۆ په‌سندكردنی پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی باری نائاسایی له‌ وڵاتدا. 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووره‌كانیان جه‌خت له‌ هه‌نگاونانی ده‌ستبه‌جێ كراوه‌ته‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژئاوای سووریاوه‌ ڕووبه‌ڕووی توركیا بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ كردار به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ سووریا ته‌واو بووه‌، پێویسته‌ ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییانه‌ی‌ به‌ یه‌په‌گه‌ دراون، لێیان وه‌ربگیرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان، سوپای‌ توركیا هێزی‌ زیاتری‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان كرد.


332 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2018

بابەتی زیاتر